گه‌نجی پیر به‌رهه‌مێکی تر بۆ هونه‌ری تازه‌گه‌ری وخۆشه‌ویستی ...
نووسینی شاڵاو
به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا هه‌رته‌نها به‌رهه‌مێک نه‌بوو بۆ هونه‌ری چاولێکه‌ری کوردی یان هه‌ر ته‌نها زیاد کردنـــــی به‌رهه‌مێکی موسیقی بێجگه له‌وه‌ی که داهێنانێکی تر‌و تازه‌گه‌ریه‌کی تری به خۆوه دیت که ئه‌و تازه‌گه‌ریه‌ش کارێکی ئاسان نییه .گه‌نجی پیر به‌رهه‌مێکه بۆ هه‌مووان ،واته بۆ پیره‌کان پێش گه‌نجه‌کان وبۆ گه‌نجه‌کان پێش پیره‌کان ،به‌رهه‌مێکه بۆ هه‌موو مالێک و هه‌موو که‌سێک .بۆ عاشقان و بۆ هونه‌ر دۆستان به‌رهه‌مێکه بۆ گوێگرتن وشیکـــــــــــــــــــردنه‌وه بۆ لێکدانه‌وه‌ی ووشه‌کان و بڕگه‌کان بۆ ووردبوونه‌وه له نۆته‌و وتوانا مۆسیقیه‌کان ، به‌رهه‌مێکه بۆ کچان پیش کوڕان وه‌هه‌روه‌ها بۆ کوڕان پێش کچان ..
دوانزه گۆرانی واته دوانزه وێستگه‌ی حه‌سانه‌وه ، واتا دوانزه مۆمی هه‌لکراو له کانگای تاریکی واته دوانزه زه‌ده‌خه‌نه له‌م ڕۆژگاره پڕ گریانه . دوانزه گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ،دوانزه ئه‌ستێره‌ی بریسکدار ،دوانزه خورپه دوانزه پێکه‌نین و دوانزه سۆز.
من سێ هۆنراوه‌م نووسی دام به‌ڕوبار ، ڕوبار بردی بۆ زه‌که‌ریا ، پاش چه‌ند ڕۆژێ ، پاش چه‌ند شه‌وێ ،له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی نۆته وپه‌نجی که‌مان تێکه‌ڵ بوون به ئاوی ڕوبار ، پاش چه‌ند ڕۆژێ هۆنراوه‌کانــــــــــــــی من بووبوون به ماسی و ڕوباره‌که‌شم دیت بوو به زه‌ریا ..عه‌شقی من بۆ جوانی وهونه‌ر عه‌شقی زه‌کــــــــــــــه‌ریاش بۆ په‌پووله‌وگوڵ ... عه‌شقی من بۆ ناسکترین چیرۆکی دڵداری و خۆشه‌ویستی عه‌شقی زه‌که‌ریاش بۆ گێڕانه‌وی به‌سه‌رهاته‌کان ، عه‌شقێک بۆ من بوو به ناو‌و نێشان بۆ زه‌که‌ریاش بوو به داگیر کردنی دڵ وگیان .
دوودڵی ودووڕای ئه‌ونازه‌نینه بۆ من که‌هه‌رجارێ وای لێ ده‌که‌ردم که زیاتر خۆشم بوێ ،له‌هه‌مان کاتدا وای له زه‌که‌ریا ده‌کرد که ئه‌مڕۆ وسبه‌ی به‌دوای دا بێت وبچێت ..
جارێ به‌منی ده‌گوت دێم جارێکی تر نه‌ده‌هات وای له زه‌که‌ریا کرد که‌بۆ هه‌موو خه‌لکی ئاشکرا بکات که ئه‌و ده‌توانێ ڕۆژێ به که‌زیه‌کانی ده‌ستی من و هه‌موو دڵداران ببه‌ستێت و ڕۆژێکی تر پێمان بڵێ بڕۆ سه‌ربه‌ستی ..
به‌یه‌که‌وه من وزه‌که‌ریا به کچه‌که‌مان گوت کچێ نه‌که‌ی دڵ بشکێنی چونکه ئێمه ده‌مانزانی ئه‌گه‌ر واز له‌دڵداری بێنی من و هه‌زارانی تر شێت ودێوانه ده‌بین و له شاره‌که‌ی خۆشمان خۆمان به بێگانه ده‌زانین ..
ئیتر له‌کۆتاییدا تاکو خۆشه‌ویستی ببێت ئه‌ستێره‌کان پێ ده‌که‌نن .. من وزه‌که‌ریاو هه‌موو ئه‌وانی تر ته‌نها خۆشه‌ویستی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه ،ده‌مانه‌وێ به‌خه‌لک بڵێین ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بکرێت به‌ڕژێمێک وپه‌یڕه‌و بکرێت که‌س له‌که‌س دڵگیر نابێت
که‌س مافی که‌س ناخوات ،چونکه خۆشه‌ویستی جوانترین سرووده له‌زاری ڕاستگۆکان خۆشه‌ویستی وه‌ک ئاوی ژیانه وخۆراکی گیانه‌و هێزی ویژدانه .ئازارێکی خۆشه وکۆچێکی به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌و هه‌ڵه‌یه‌کی ڕاسته‌و گوناهێکی لێ بورده‌یه ..
من وزه‌که‌ریا پێمان وایه هونه‌ر به‌خۆشه‌ویستی به‌ره‌وپێش ده‌چێ وشنه‌با به خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌کاو باڵداره‌کانیش هه‌ربه‌خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌خوێنن ..با ئێمه‌ش ساتێک له بالداره‌کان بچین ..
ئه‌وسێ هۆنراوه‌یه له نووسینی شاڵاو
1ـ ئه‌شقت بۆته ناو‌و نیشانم 2 ـ جارێ دڵ ده‌ده‌ی جارێ دڵ ده‌به‌ی 3 ـ کچێ نه‌که‌ی دڵ بشکێنی