لاپەڕەی سپی و بێ دل هشتم یه‌كه‌م ده‌رچوو
لە په‌یجی فەرمی هونەرمەند زەکەریا لە فەیسبووك دوو ڕاپرسی ئه‌نجامدراون بۆ ده‌ستنیشانكردنی خۆشترین به‌رهه‌م و خۆشترین گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا به زاراوه‌ی كرمانجی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و عاشقانییهوه.
له راپرسی یه‌كه‌مدا بۆ دیاریكردنی خۆشترین به‌رهه‌م كه 2912 كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد، به‌رهه‌می (لاپهڕەی سپی) به پله‌ی یه‌كه‌م هات، دوای ئه‌وه‌ی 44% ی به‌شداربووان به خۆشترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریایان دانا.
له راپرسی دووه‌مدا كه تایبه‌ت بوو بۆ دیاریكردنی خۆشترین گۆرانی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا به زاراوه‌ی كرمانجی و زیاتر لە 1676 كه‌س به‌شدارییان تیایدا كرد، گۆرانی (بێ دل هشتم) بە پله‌ی یه‌كه‌م هات دوای ئه‌وه‌ی توانیی بەڕێژەی 37% ده‌نگی به‌شداربووان به‌ده‌ست بهێنێت.
بۆ بینینی تەواوی ڕاپرسیەکان سەردانی لاپەڕەی زەکەریا بکەن لە فایسبووك.
Be Kurdî